ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

مارۆتا هەواڵی گواستنەوەی ڤیدال پشت راست دەکاتەوە

یاریگا
جۆزێپی مارۆتا، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا پشت راستی دەکاتەوە لە هەوڵی ئەوەدان ئارتۆرۆ ڤیدال یاریزانی چیلیایی یانەی بارسێلۆنا بگوازنەوە یانەکەیان.

لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت گووتی ” ئەم وەرزە پێکهاتەکەمان لە هێلی ناوەڕاست کێشەی هەیە، بۆیە دەمانەوێت یاریزانێکی هاوشێوەی ڤیدال بگوازینەوە یانەکەمان، ئەو یاریزانێکی نایابە و ئەو کاتەی من و کۆنتی لە یۆڤێنتۆس بووین پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەو یاریزانە هەبوو “.

ڤیدال بە هۆی یەدەگ بوونی هۆشداری داوەتە بەرپرسانی بارسێلۆنا زستانی ئەمساڵ یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button