ئیتاڵیا

ڤیدال سەبارەت بە ماچكردنی لۆگۆی یوڤێنتوس: سڵاو بۆ براكەم

یاریگا- ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی باس لە دیمەنەكەی دەكات لەگەڵ جۆرجیۆ كیلینی.

ڤیدال وەك خۆشەویستیەكی بۆ یانەكەی پێشووتری سڵاوی لە هاوڕێكانی كرد لە یوڤێنتوس لەوانە پێرلۆ و كیلینی كە كامێراكان وێنەیان گرتووە لە كاتێكدا ماچی لۆگۆی یوڤێنتوس دەكات.

ڤیدال لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەوەی ڕوونكردووەتەوە و نووسیوویەتی: ئامانجم ئەوە نەبووە لۆگۆی یانەیەكی دیكە ماچ بكەم ، ماچەكەم ئاماژەیەك بوو بۆ خۆشەویستیم بۆ براكەم ، من چەندین ساڵم لەگەل ئەودا بووە ، ڕێز لەو یانە و هاندەرەكانی دەگرم.

هەروەها نووسیویشیەتی: هاندەران متمانەم پێدەكەن كە من بەرگری لە درێسی ئینتەر میلان دەكەم و وە بۆ ئەوەش ئامادەم ڕۆح بدەم لە پێناوی.

شایەنی باسە ئینتەر میلان توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یوڤێنتوس بباتەوە كە گۆڵی یەكەمی یاریەكە لەلایەن ڤیدالەوە تۆماركرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button