ئیسپانیا

ماوەی دوورکەوتنەوەی دێمبڵی بڵاو کرایەوە

یاریگا- بارسێلۆنا جۆری پێکانەکەی عوسمان دێمبێڵی ڕاگەیاند و یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دوور دەکەوێتەوە.

بارسا لە پێگە فەرمییەکانی خۆی بڵاوی کردەوە کە یاریزانەکەیان دووچاری پێکان هاتووە لە ماسوولکەکانی ڕانیدا، ئەوەش هەمان ئەو کێشەیەیە پێشتر دێمبێڵی بە دەستیەوە دەیناڵاند.

ڕاپۆرتە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن لاوە فەڕەنسییەکە بۆ 10 هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. ئەمەش هەشتەمین جارە یاریزانەکە پێکان بەرۆکی دەگرێت لەوەتەی دوو ساڵ و نیوە بۆتە یاریزانی بلاوگرانا 40 یاری بەهۆی دێوەزمەی پێکانەکانەوە بێ بەش بووە.

دێمبێڵی لە گەڕی پێنجەمی یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر یانەکەی پێشووی، بروسیا دۆرتمۆند، تووشی پێکان هات و گۆڕانکاری ناچاریی پێ کرا، لەو یاریەی تێیدا بارسا 3-1 بردنەوەی تۆمار کرد و وەک پێشەنگی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی کرانە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button