ئه‌وروپا

لە سوید هێرش کرایەوە سەر ماڵەکەی ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا
دوای خاوەنداریەتی کردنی بەشێک لە یانەی هاماربی لەلایەن زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، کاردانەوەی توندی هاندەرانی مالمۆی لێکەوتەوە.

سەرچاوەکان لە سوید بڵاویان کردووەتەوە بەشێک لە هاندەرە توندڕەوەکانی یانەی مالمۆ وەکو نارەزایەتیەک بەرامبەر خاوەنداریەتی کردنی یانەی هاماربی لەلایەن یاریزانی پێشووی یانەکەیان، هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو یاریزانە و زەرەر و زیانێکی زۆریان پێگەیاندووە و هەروەها پەیکەری ئەو یاریزانەشیان لە پێش یاریگای خۆیان شێواندووە.

یانەی مالمۆ دەسپێکی ژیانی پیشەگەری ئیبراهیمۆڤیچە و هاندەرانی ئەو یانەیەش پێیانوایە کە پێویست بوو ئیبرا هاوکاری یانەکەی پێشووی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button