ئه‌وروپائینگلتەرا

وادەی گەڕانەوەی پۆگبا ڕاگەیەندرا

یاریگا- ئەنجامی هەفتەی دەیەمی خولی ئینگلیزی بۆ هاندەرانی مانچستەر یونایتد دڵخۆشکەر بوو، لە هەمان کاتدا زانیاری لەسەر وادەی گەڕانەوەی پۆڵ پۆگبا لە زاری سۆڵشایەرەوە مایەی خەم بوو بۆیان.

دوای بردنەوەیان لە نۆرویچ سیتی 3-1 لە گەڕی دەیەمی پریمەرلیگ، ڕاهێنەرە نەرویژیەکە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دا و تێیدا زانیاری خستە ڕوو دەربارەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە و گوتی: “پێم وا نییە پێش مانگی دیسامبەر بگەڕێتەوە  تا پێش ئەو بەروارە نایبینینەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت. ئەو پێویستە لە باشترین دۆخی خۆیدابێت بەرلەوەی بگەڕێتەوە.”

مانچستەر بە 13 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەکەوە دێت. یاریی هەفتەی داهاتووشیان بەرامبەر بۆرنمۆسە کە لە ئێستادا لە پلەی نۆیەمدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button