کاپتن کۆرەک
ئیسپانیا

هازارد بۆ یاریەكەی مایۆركا دوورخرایەوە

یاریگا- ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی زەینەدین زەیدان یاریزانی یانەكەی ئیدین هازاردی لە لیستی یاریزانەكانی دوورخستەوە بۆ یاریەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر مایۆركا.

پێگەی فەڕمی یانە ئیسپانیەكە ڕایگەیاند كەوا هازارد ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان نیە بۆ یاریەكەی مایۆركا لەبەر هۆكاری تایبەتی خێزانی.

ڕۆژنامەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا خێزانەكەی هازارد بەیانی ئەمڕۆ منداڵی بووە ، لەبەر ئەوهۆكارەكەش لە یاریەكەی ئەمڕۆ دوورخراوەتەوە.

هازارد یەكەم گۆڵی خۆی بە درێسی ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی پێشووی خولی ئیسپانی تۆماركرد بەرامبەر گرانادا.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close