ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس دەیەوێت مباپێ ناچار بە مانەوە بکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا لە پێناو هێشتنەوەی کلیان مباپێ لە ریزەکانیان، ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی پێ بدەن.

رۆژنامەی ئێکیپی فڕەنسی بڵاویکردۆتەوە لە ساڵانی رابردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەمیشە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیانی داوە، بۆیە شازادەکان ئامادەن ساڵانە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بەو یاریزانە بکەن، بۆ ئەوەی هەموو داواکارییەکانی کە پێشکەشی دەکرێن رەتی بکاتەوە.

مباپێ وەرزی رابردوو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە و تاوەکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button