ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچستەر یونایتد لە کاتێکی دژواردا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەشت

یاریگا- مانچستەر یونایتد بە هەواڵێکی خۆش لە بارەی گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکانی شاد بوویەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە یانەکەی ئۆڵی گونار سۆڵشایەر بە خراپترین دۆخیدا تێپەڕ دەبێت.

ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە کە شەیتانە سوورەکان پێش یاریەکەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ، تواناکانی پۆڵ پۆگبا و، ئارۆن بیساکا و لۆک شاویان بۆ دەگەڕێتەوە کە ئەو سیانە پێکان لە یانەکەی دابڕیبوون. میرۆر ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە سێ یاریزانەکە شیانی سەرەکیی بوونیان هەیە بۆ یاریەکەی لیڤەر.

ئەوە و هێشتا دڵنیایی تەواو بەدەست نەهاتووە سەبارەت بە ئامادەیی تەواوی ئەنتۆنی مارسیاڵ، بۆیە بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، پێدەچێت ئەمەیان لەسەر کورسی یەدەک بێت بۆ ئەو یارییە قورسە.

دوای هەشت هەفتە، مانچستەر تەنها نۆ خاڵی کۆ کردۆتەوە و لە پلەی 12ی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێن. ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە ئۆڵدترافۆرد پێشوازی لە لیڤەرپووڵی پێشەنگ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button