ئه‌وروپائینگلتەرا

پزیشکەکانی مانچستەر وادەی دوورکەوتنەوەی پۆگبایان ڕاگەیاند

یاریگا-یانەی مانچستەر یونایتد لە خراپترین ڕۆژەکانی خۆیدا هەواڵێکی ناخۆشیان پێ درا و نەهامەتییەکی نوێ بۆ ئۆڵی گونار سۆڵشایەر هاتە پێش.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردۆتەوە دەستەی پزیشیکی مان یو بە یانەکەیان ڕاگەیاندووە پۆڵ پۆگبا ناتوانێت بۆ یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ ئامادەبێت، کە ڕۆژی یەکشەممە، 20ی ئەم مانگە لە ئۆڵدترافۆرد بەیەک دەگەن لە میانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلیزی، کە ئەم وەرزە بە یەکێک لە خراپترین دەستپێکەکانی مێژووی شەیتانە سوورەکان دادەنرێت.

ناوەڕاستکارەکەی مانچستەر پێکان لە قاچیدا دروسر بووە و بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن و چاکبوونەوە ئێستا لە شاری دوبەی ئیماراتە و لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ڕاپۆرت لەسەر پێکانەکەی ڕەوانەی پزیشکەکانی مانچستەر دەکات بۆ دڵنیابوونەوە و دیاریکردنی وادەی گەڕانەوەی.

هاوکات ترسی ئەوە هەیە سەرجەم یارییەکانی ئەم مانگە لەدەست بدات. دوای ڕێدز، لە یۆرۆپا لیگ بەرامبەر پارتیزان بەلگراد و، پاشان نۆرویچ سیتی لە پریمەرلیگ و لە جامی کاراباویش بەرامبەر چێڵسی یاری دەکەن، لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە ئەم یاریانە چارەنووسسازن لە دیاریکردنی داهاتووی سۆڵشایەر لەگەڵ مانچستەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button