ئیتاڵیا

بەهۆی ڕەفتاری ڕەگەزپەرستیی هاندەرانیەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای ئەتاڵەنتای دا

یاریگا- جارێکیتر ئیتاڵیا و یانەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانەوە، هاتنەوە بەر باس و مانشێتی میدیاکان.

ئارێشەکە ئەم جارە بەرۆکی داڵبێرت هێنریکی یاریزانی فیورێنتینای گرت، کاتێک لە گەڕی حەوتەمی سێریائەی دا لەلایەن هانەرانی ئەتاڵانتاوە هوتافی ڕەگەزپەرستیی لە دژ وترایەوە.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە فەرمی سزای دارایی سەپاند بەسەر ئەتاڵانتا لە پای ئەو ڕەفتارانەی هاندەرانی، بڕی سزاکەش وەک لە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، بڕی 10 هەزار یۆرۆیە.

هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستانە لەم ساڵانەی دواییدا لە ئیتاڵیا بۆتە دیاردە و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهانیش، ئینفانتینۆ، لە ڕاستییەکە ئاگەدارە و بە توندی هاتۆتە دەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button