ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: کۆترۆنی گەڕایەوە ئیتاڵیا

یاریگا- یانەی فیورێنتینای ئیتاڵی گواستنەوەی بە خواستنی پاتریک کۆترۆنی لە ۆوڵڤرهامپتن ڕاگەیاند

کۆترۆنی هاوینی ڕابردوو لە ئەی سی میلانەوە ڕووی کردە ۆوڵڤرهامتن، بەڵام لەو ماوەیەدا نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکات.

گەڕانەوەی هێرشبەرە تەمەن 22 ساڵانەکە وەک لە بەیاننامەکەی ڤیۆلادا هاتووە، بە خواستن و بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەگەڵ مەرجی کڕینی هەمیشەیی دەبێت.

Back to top button