ئیتاڵیا

فیورێنتینا مۆنتێلای ڕاهێنەری لە ئەرکەکەی دوورخستەوە

یاریگا- بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە، یانەی فیورێنتینا ڤێنچیژمنزۆ مۆنتێلای ڕاهێنەری لە ئەرکەکەی دوورخستەوە.

لە کار لابردنی مۆنتێلا دوای دۆڕانە قورسەکەی شەوی ڕابردووی ڤیۆلا هات بەرامبەر ڕۆما 4-1.

ڕاهێنەرەکەی پێشووتری یانەکانی ئەی سی میلان، سیڤیا و سامپەدرۆریا، لەم وەرزە لەگەڵ فیورێنتیادا کە مانگی ئاپرێڵ بووبەوە بە ڕاهێنەریان، لە کۆی 24 یاری 13 جار تووشی شکست هاتووە.

لە ئێستادا یانەکە دوای 17 هەفتە، لە ڕیزبەندیی 15ی سێریائەی دەبینرێت.

Back to top button