ئه‌وروپائینگلتەرا

نەهامەتییەکی 30 ساڵ پێش ئێستا بەرۆکی مانچستەری گرتەوە!

یاریگا- مانچستەر یونایتد لەسەر ئەنجامەکانی خراپەکانی بەردەوامە و بە جۆرێک یادەوەرییە خراپەکانی مێژووی خۆی نوێ دەکاتەوە.

ئەمشەو لە گەڕی هەشتەمی پریمەرلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ دووچاری شکست هاتن و تا ئێستا تەنها 9 خاڵیان کۆ کردوەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی “ئۆپتا” ئەوەش خراپترین دەستپێکی شەیتانە سوورەکانە لەوەتەی وەرزی 1989/90 کە ئەو کات لە هەشت هەفتەی سەرەتای خولەکەدا هەشت خاڵیان هەبووە. لە پلەی سیازدەهەمی خولەکە کۆتاییان بە وەرزەکە هێنابوو.

یانەکەی سۆڵشایەر ئێستا لە پلەی 12ی ڕیزبەندییەکە دەبینرێن بە تەنها دوو خاڵ دووتر لە ناوچەی دابەزین. یاریی داهاتووشیان بەرامبەر لیڤەرپووڵی سەروو ڕیزبەندییە لەنێو یاریگەی ئۆڵدترافۆرد.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button