ئه‌وروپا

زەیدان: میسی باشترینە؟ گوێم لەوە نەبووە

یاریگا- زەینەدین زەیدان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كەوا سەیری ئاهەنگی دیاریكردنی باشترینەكانی فیفای نەكردووە كە تیایدا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانكرا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەی سبەینێ زەیدان ووتی: خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان؟ سەیرم نەكرد، گوێم لە هیچیش نەبووە، هیچی لێ نازانم.

هەروەها ووتیشی: دڵخۆشم بە ئامادەبوونی ڕامۆس و مارسیلۆ و مۆدریچ لە باشترین پێكهاتەی ساڵ، ئەوان یاریزانی گەورەن.

سەبارەت بە دۆخی بارسێلۆنا ووتی: گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە بۆم یانەكەی خۆمە و یاریەكەی سبەینێ بەرامبەر ئۆساسۆنا، من ڕێزیان دەگرم و ئەوان یانەیەكی گەورەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button