فه‌ره‌نسا

پێگەی فەرمیی مباپێ لە تویتەر داخرا

یاریگانێت- بەهۆی سەرپێچییەوە، تویتەری کیلیان مباپێ ڕەش کرایەوە، پاش ئەوەی لاوە فەڕەنسییەکە دوو تویتی ڕێگەپێنەدراوی کردبوو.

لە تویتی یەکەمدا، مباپێ بە شێوەیەک ڕیکلامی بۆ یەکێک لە جۆرەکانی پارەیەکی ئەلیکترۆنی کردبوو.

لە دووەم دانەشدا داوای کردبوو پەڕەیەکی تایبەتی هەژمارێکیتر فۆڵۆو بکرێت.

پاش گێڕانەوەی تویتەرە ڕەشکراوەکەی، یاریزانەکە هەستا بە سڕینەوەی هەردوو بڵاوکراوەکەی.

پێشتریش پێگە فەرمییەکانی هەریەک لە بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید بەهۆی سەرپێچی لە یاساکان، دووچاری هەمان ڕێکار بووبوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button