ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کریس سمۆڵینگ پەیوەندیی بە ڕۆماوە کرد

یاریگا- دوای ئەوەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەشتی بەرەو ئیتاڵیا کرد، کریس سمۆڵینگی ئینگلیزیی پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و بوو بە یاریزانی ڕۆما.

گواستنەوەی بەرگریکارەکە لە مانچستەرەوە بۆ پایتەختی ئیتاڵیا، بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت. لە یانە نوێیەکەش درێسی ژمارە 6ی پێدرا.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یاریی سبەینێی شەیتانە سوورەکان لە خولی ئینگلیزیی بەرامبەر ساوسهامپتن، سۆڵشایەری راهێنەر هۆکاری بە خواستن ناردنی سمۆڵینگی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یانەکەی خاوەنی شەش یاریزانە لە پێگەی دڵی بەرگریی. هاوکات ڕاشی وایە کە باشتر دەگەڕێتەوە یانەکە و چێژیش لە خولی ئیتاڵیی دەبینێت بەوپێیە یاریزانگەلێکی ئینگلیزیی نابینرێن لە خولی ئیتاڵیی.

سمۆڵینگ سێیەم یاریزانی مانچستەرە لە بازاڕەکانی گواستنەوەی ئەم هاوینە ڕوو بکەنە سێریائەی، دوای هەریەکە لە ڕۆمیلۆ لوکاکا و ئالێکسیس سانچێس کە ئێستا لە ئینتەر میلانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button