کۆلۆ موانی پێشتر ئۆزیمنە لای مانچێستەر
یانەی مانچێستەریونایتد لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی کۆلۆ موانی فەڕەنسی دەدات لەبری ڤیکتۆر ئۆزیمنی ئەستێرە و گۆڵکاری ناپۆلی ئەگەر نەیانتوانی هاری کەین بگوازنەوە.
چاوەڕواندەکرێت ئۆزیمن یەکێک بێت لە گەرمترین باسەکانی بازاڕی گواستنەوە و مانچێستەر یونایتد ئەوەی یەکلاکردووەتەوە پێویستی بە هێرشبەرێکی سەرە ڕمی بەتوانایە. بەگوێرەی سکای ئەڵمانیا، شەیتانە سوورەکان ناچێتە کێبڕکێی ئۆزیمن و لەبری ئەوە رانداڵ کۆلۆ موانی ئامانجییانە بە هۆکاری ئەوەی کێشمەکێشی کەمتر لەسەرە و نرخیشی هەرزانترە وەکو بژاردەی دووهەمیان.
کەین هاوینی ئەمساڵ پێدەنێتە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام و هێشتا ئامانجی یەکەمی یونایتدە لە بەرامەردا
کۆلۆی ئەستێرەی فەڕەنسا و ئینتراخت فرانکفۆرت نرخی لە دەورووبەری ١٠٠ ملیۆن دەبێت لە کاتێکدا ناپۆلی داوای ١٥٠ ملیۆن دەکات بۆ ئەسێرە نێجیرییەکەیان، بەڵام کۆلۆ موانی تەمەنی ٢٤ ساڵە و ئەمەش خاڵێکی بەهێز دەبێت لای یانەکە ئەگەر هاتوو تۆتنهام داوای پارەیەکی زۆری کرد بۆ هاری کەین کە تەمەنی گەیشتووەتە ٢٩ ساڵ.