قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا باسی ئەگەرەکانی چوونی نێیمار بۆ پرێمەرلیگ دەکات

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک لە یاریگا خوێنەری زۆرترین هەواڵی رۆژبن

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر شێخ جاسم بن حەمەد سەرکەوتووبێت لە کڕینەوەی مانچێستەر یونایتد، ئەوا یانەکە نەیماری بەڕازیلی لە پاریس سانجێرمان دەکڕێت — زە سەن

جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی و یاریزانی برووسیا دۆرتمۆند پەیوەندی بە بەرپرسانی ریال مەدرید کردووە و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە تا پەیوەندی بە یانەکە بکات، ریالیش ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ لە پێناویدا خەرج بکات — ئاس

تۆتنهام بەمزوانە ئۆفەرێکی چێڵسی پێدەگات بۆ گواستنەوەی هاری کەین، بەهۆی ئەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ نزیکە لە بوون بە راهێنەری بلوز — تۆک سپۆرت

دانیال لیڤی سەرۆکی تۆتنهام نایەوێت هاری کەین بە مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بفرۆشێت، شەیتانە سوورەکان ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلی و دوسان ڤلاهۆڤیچ لە یوڤێنتوس وەک شوێنگرەوەی هاری دەبینین — دەیلی مەیل

گاریس بەیڵ ئەستێرەی پێشووی یانەکانی تۆتنهام و ریال مەدرید داوایەکەی یانەی ریکسامی وێڵزی رەتکردەوە تا دووبارە دەست بە یاری تۆپی پێ بکاتەوە لەگەڵیان، کە یانەکە لە لایەن ئەستێرەکانی هۆلیوود رایان رێینۆڵدز و رۆب مەکئەلهێنی خاوەندارێتی دەکرێت — سکای سپۆرت

بڕایتۆنی ئینگلیزی دەیەوێت لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد جەیمس میلنەری تەمەن 37 ساڵان لە لیڤەرپوولەوە بگوازێتەوە یانەکەی — زە ئەتلەتیک

چێڵسی ئارەزوو دەکات گۆڵپارێزی تیپەکەی کیپا بە گۆڵپارێزی ئینتەر میلان ئۆنانا بگۆڕێتەوە، بەڵام ئینتەر میلان کیپای ناوێت و لە بری ئەو چاوی لە چالوبای بەرگریکار و لۆفتوس چیکی ناوەڕاستکارە — لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

بەهۆی بەشداری نەکردنی چێڵسی لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، مووچەی زۆربەی یاریزانەکانی بە رێژەی 30% کەمدەکاتەوە — زە ئەتلەتیک

 

هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ خۆیان ئامادەکردووە تا گرێبەست لەگەڵ یاریزانی چێڵسی مەیسن ماونت واژۆ بکەن، ناوبراو تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ بلوز نوێ نەکردووەتەوە، کە لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت — فووتبۆڵ ئینسایدەر

 

ئارسیناڵ دەیەوێت ئێنگۆلۆ کانتی تەمەن 32 ساڵ لە چێڵسی بکڕێت، گەنەرز دەزانێت بلوز دەبێت لەم هاوینە دەستبەرداری هەندێک لە یاریزانەکانی ببێت — میرەر

دیکلاین ڕایسی تەمەن 24 ساڵان و ئەستێرەی یانەی وێستهام یونایتد ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵە لەم هاوینە، دەکرێت ببێت بە پاتریک ڤیێرای نوێ بۆ گەنەرز — ئێکسپرێس

کیلیان ئێمباپێ هانی هێرشبەری ئینتراخت فرانکفۆرت کۆلۆ موانی دەدات تا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات — کریستیان فاڵک

لیڤەرپوول بە وردی چاودێری ریناتۆ سانچێزی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات، کە یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە لەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵیت — فووتبۆڵ ئینسایدەر

جۆناسان دەیڤدی تەمەن 23 ساڵان و هێرشبەری یانەی لیلی فەڕەنسی لەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت، تۆتنهام، چێڵسی و پاریس سانجێرمانیش چاویان لە یاریزانەکەیە — لیکیپ

لۆیس ئۆپێدای تەمەن 23 ساڵ و هێرشبەری بەلجیکی یانەی نیس ئامانجێکی دیکەی ئارسیناڵە لەم هاوینە، ئەستۆن ڤێلاش چاوی لە یاریزانەکەیە — دەیلی مەیل

ئیڤەرتۆن دەیەوێت لەم هاوینە هێرشبەری ستۆک سیتی، تایرێس کامپبێلی بگوازێتەوە یانەکەی بەبێ گوێدانە مسۆگەرکردنی مانەوەی تیپەکەی لە پرێمەرلیگ — فووتبۆڵ ئینسایدەر

بارسێلۆنا لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ موسا سیسۆكۆ بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبڵی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دەستپێكردنی دانوستانەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی — مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ

پۆچێتینۆ زۆر نیگەرانە لەوەی سپێرز هیچ پەیوەندییەکی پێوە نەکردووە، هەرچەندە راهێنەری ئێستای تۆتنهام کەسێکی باشە، بەڵام پۆچێتینۆ نیگەرانە — تۆک سپۆرت

بە داتا مێسی یان رۆناڵدۆ کامیان باشترینی مێژووە؟ — یاریگانێت

بابەتی زیاتر

Back to top button