کێ باشترینە؟گرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی: کێ باشترینی مێژووە؟

بە درێژایی مێژوو زۆر یاریزان ناویان چووەتە نێو لیستی باشترینەکانی مێژوو، بەڵام مێسی و رۆناڵدۆ دیارترینیان

یاریگا –

ئەم بابەتە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە….

لە دوو دەیەی رابردوودا، کێبڕکێیەکی بەهێز و نەمر لە نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەبووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. دیبەیتی سەرەکی نێوان هەواداران و شارەزایانی تۆپی پێ، کێ باشترینی مێژووی تۆپی پێیە؟

ئەم دیبەیتە یەکلایی نەبووەتەوە و پرسیارێکی گەورەی دروستکردووە، چونکە لە دوای پێلێ و مارادۆنا، یەکەمجارە دوو یاریزان دەبنەوە بابەت.

پرسیاری کێ باشترینی مێژووە، خەیاڵ و هزری هەوادارانی وەرزشی لە جیهان داگیرکردووە، بەردەوام قسەی لەسەر دەکرێت.

گرنگ نییە تۆ هەواداری ئەفسانە ئەرجەنتینییەکەی یاخود دیاردە پۆرتوگالییەکە، یاریگا دەیەوێت بە ژمارە و داتا، ئەم بابەتە بەردەوام نوێ بکاتەوە، تاوەکو هەواداری وەرزشی کوردزمان، ئاگاداری وردەکارییەکان بێت و بۆ دیبەیت کردن لەگەڵ هەوادارانی دیکەی بەکاربهێنێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی: گۆڵ لەگەڵ یانەکان

لەسەر ئاستی یانەکان، رۆناڵدۆ گۆڵی زیاتری لە مێسی کردووە، بەڵام دەبێ ئەوەمان لە یاد بێت، کریستیانۆ دوو وەرز زیاتر یاری لە مێسی کردووە.

هەردوو یاریزانەکە بە درێژایی 18 ساڵی رابردوودا، بەردەوام کێبڕکێی یەکتریان کردووە، بەڵام لە ساڵانی نێوان 2009 تاوەکو 2015، بە لووتکەی کێبڕکێی نێوانیان دادەندرێت، چونکە جیاوازییەکانیان زۆر کەمبوون.

رۆناڵدۆ گۆڵی زیاتر لە مێسی کردووە، بەڵام هێشتا ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بژاردەی پێشکەوتنی بەسەر رۆناڵدۆدا هەیە، چونکە لانی کەم دوو وەرزی دیکەی لە خولە گەورەکانی ئەوروپا ماوە.

لە چەند ساڵی رابردوودا، ئامارەکانی رۆناڵدۆ دابەزیون. بۆ یەکەمجار لە وەرزی 2018-2019، رۆناڵدۆ نەیتوانی سنووری 30 گۆڵ ببەزێنێت، ئەوکاتەی لە یوڤێنتوس بوو، کەچی مێسی هێشتا دۆخەکەی جێگیرە، هەرچەندە ژمارەکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، کەمترن بەراورد بە ژمارە و داتاکانی بارسێلۆنا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

وەرزلیۆنێل مێسی

5

2002-03

62003-04

9

2004-051

12

2005-068
232006-07

17

422007-08

16

26

2008-0938

33

2009-10

47

532010-11

53

60

2011-12

73

55

2012-13

60

51

2013-14

41

61

2014-15

58

51

2015-16

41

42

2016-17

54

44

2017-18

45

28

2018-19

51

37

2019-20

31

36

2020-2138

24

2021-22

11

17

2022-23

20

715کۆی گشتی

703

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی: ئەسیست لەگەڵ یانەکان

کاتێک باسی ئەسیست (گۆڵ دروستکردن) دەکەین، ژمارەکانی لیۆنێل مێسی زۆر لە رۆناڵدۆ باشترن و رۆڵی بۆ ئەسیست کردن زیاترە لە رۆناڵدۆ.

هەرچەندە رۆناڵدۆ زیاتر یاری کردووە، بەڵام بێ رکابەری، مێسی لەسەر ئاستی گۆڵ دروستکردن باشترە و دەتوانین بڵێین بێ رکابەرە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆوەرزلیۆنێل مێسی
42002-03
62003-04
82004-050
82005-063
142006-073
72007-0813
92008-0917
82009-1011
162010-1123
152011-1230
122012-1315
142013-1414
212014-1527
152015-1623
112016-1716
82017-1818
102018-1919
52019-2025
52020-2112
32021-2214
42022-2318
203کۆی گشتی301

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی لە چامپیۆنزلیگ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنزلیگە و بەشی زۆری گۆڵەکانی لە ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد کردووە.

هەرچەندە لیۆنێل مێسی زۆر لێی دوورنییە، بەڵام بەڕێژەیی ئاستی باشترە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئێستا هەلێکی زێڕینی لەپێشە بۆ ئەوەی پێش رۆناڵدۆ بکەوێت و ببێتە گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگ.

هەروەها رۆناڵدۆ خاوەن زیاترین بەشدارییە لە پاڵەوانیەتییەکە و بەر لەوەی بچێتە نەسر، ژمارەی پێوانەیی ئیکەر کاسیاسی شکاند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

چامپیۆنزلیگ

لیۆنێل مێسی

183یاری163
140گۆڵ129
0.77رێژەی گۆڵ لە یارییەکدا0.79

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی لە جامی جیهانی

کاتێک باسی جامی جیهانی دەکەین، لیۆنێل مێسی بە تەواوی خۆی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ جیا دەکاتەوە، چونکە ئەو پاڵەوانی جیهانە و دوو جاریش گەیشتووەتە یاری کۆتایی.

بەر لە جامی جیهانی قەتەر 2022، رۆناڵدۆ بە گۆڵی زیاتر و یاری کەمتر بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە کرد، بەڵام مێسی تەواوی هاوکێشەکەی گۆڕی و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد، بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

مێسی جیا لە سەرکردایەتیکردنی تانگۆ بۆ زیادکردنی ئەستێرەی سێیەم بۆ سەر درێسەکەیان، حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی لە پاڵەوانیەتییەکەدا کرد.

مێسی لە تەواوی قۆناخەکانی مۆندیال گۆڵی کرد و لە یاری کۆتاییش لە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا دوو گۆڵی کرد.

باشترین دەستکەوتی رۆناڵدۆ لە مۆندیال، گەیشتنە بە قۆناخی پێشکۆتایی لە مۆندیالی 2006، ئەوکات لەسەر دەستی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرانە دەرەوە و پلەی چوارەمی پاڵەوانیەتییەکەیان بەدەستهێنا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆجامی جیهانیلیۆنێل مێسی
22یاری26
8گۆڵ13
0.38رێژەی گۆڵ لە یارییەکدا0.50

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی: ئاماری نێودەوڵەتی

ئەفسانەکانی پۆرتوگال و ئەرجەنتین ریکۆردی ناوازەیان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تۆمار کردووە، هەرچەندە ژمارەکانی رۆناڵدۆ گەورەترن، چونکە کریس دوو ساڵ پێش لیۆ مێسی کاروانەکەی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان دەستپێکرد.

رۆناڵدۆ لە یۆرۆی 2020 ریکۆردەکەی لەگەڵ عەلی دایی، ئەفسانەی ئێرانی یەکسانکردەوە، دواتر بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێرلەندا، بووە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکان.

کریستیانۆ رۆناڵدۆئامارلیۆنێل مێسی
198یاری نێودەوڵەتی174
122گۆڵ102
0.62رێژەی گۆڵ لە یارییەکدا0.58

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی: ئاماری نازناوەکان

مێسی و رۆناڵدۆ نازناوی هاوشێوەیان زۆرە، بەڵام ژمارەی نازناوەکانی مێسی زیاترن. مێسی 10 نازناوی لالیگای لەگەڵ بارسێلۆنا بردووەتەوە و جارێکیش لەگەڵ پاریس سانجێرمان بووەتە پاڵەوانی خلوی فەرەنسی.

رۆناڵدۆ حەوت نازناوی خولەکانی بردووەتەوە، بەڵام لە ئینگلتەرا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا نازناوی خولەکانی بەدەستهێنا، ئەمەش رۆناڵدۆی لە چاوی زۆربەی هەواداران کردووەتە باشترینی مێژوو.

لەسەر ئاستی چامپیۆنزلیگدا، ئامارەکانی رۆناڵدۆ باشترن و زۆربەی میدیاکان بە مستەر چامپیۆنزلیگ بانگی دەکەن.

سەرەتای کاروانی نێودەوڵەتی لیۆ مێسی سەرکەوتوو نەبوو، چونکە چوار جار شکستی لە کۆپا ئەمریکا هێنا، بەڵام لە کۆتاییدا لە ساڵی 2021 نازناوەکەی بردەوە و لە ساڵی 2022 نازناوی فیناڵیزماشی بردەوە. بەڵام دەستکەوتە گەورەکە، بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2022 بوو. جیا لەمەش، مێسی مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی بردووەتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆنازناوەکانلیۆنێل مێسی
0جامی جیهانی1
1یۆرۆ – کۆپا ئەمریکا1
1نەیشنزلیگ – فیناڵیزما1
0ئۆڵێمپیاد1
7خولەکان11
5چامپیۆنزلیگ4
4جامی جیهانی یانەکان3
4نازناوی نێودەوڵەتی7
22کۆی گشتی29

کریستیانۆ رۆناڵدۆ VS لیۆنێل مێسی: ئاماری دەستکەوتە کەسییەکان

کێبڕکێی رۆناڵدۆ و مێسی لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتە کەسییەکان، نیشانەکانی باشترینی مێژوو دیاری دەکەن، ئەم دوو یاریزانە لە دەیەی رابردوودا، تەواوی خەڵاتەکانیان بۆ خۆیان چنگ دابوو.

مێسی لە دوای بردنەوەی شەشەمین خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 2019، پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت و ساڵی 2021 جارێکی دیکە خەڵاتەکەی بردەوە.

رۆناڵدۆ خەڵاتی زیاتری زە بێست و باسترینی ئەوروپای هەیە. بەڵام مێسی لەسەر ئاستی باشترینەکانی خولەکان، خەڵاتی زیاتری بردووەتەوە. بەڵام لێرە دەبێ ئەوە باس بکەین، رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لە ئینگلتەرا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا بردووەتەوە.

مێسی شەش جار خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپای بردووەتەوە، کە ئەمە دووجار زیاترە لە رۆناڵدۆ. بەڵام راستییەک هەیە، هەردوو ئەفسانەکە 14 جار ناویان لە باشترین پێکهاتەی ساڵی فیفادا هەبووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆخەڵاتلیۆنێل مێسی
5باڵۆن دۆر7
2باشترین یاریزان – فیفا1
4پێڵاوی زێرین – ئەوروپا6
0تۆپی زێڕینی مۆندیال2
4باشترین یاریزانی ئەوروپا3
14پێکهاتەی فیفا14
4باشترین یاریزان (خولەکان)6

بابەتی زیاتر

Back to top button