ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی لیڤەرپوولی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەیەكی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیدایە لە گواستنەوەی هاوینەدا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل ـی بەریتانی رۆبێرتۆ فێرمینیۆی بەڕازیلی بڕیاریداوە لە هاویندا ریزەكانی لیڤەرپوول جێبهێڵێت، بەهۆی كەمی بەشداریكردنیەوە لەگەڵ یانەكەی.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا و فێرمینیۆ گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر ئەوەی یاریزانەكە لە هاویندا بە خۆڕایی پەیوەندی بە كامپ نۆوە بكات.

گرێەستەكەی فێرمینیۆ لەگەڵ رێدز لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت  و دەتوانێت وەك یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە هەر یانەیەكەوە بكات كە دەیەوێت.

لە ساڵی 2015 فێرمینیۆ بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و توانیویەتی لەگەڵ رێدز نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی یانەكان، پرێمەرلیگ ، جامی ئینگلتەرا و كاراباو كەپ بەدەست بهێنێت.

لە دوای پەیوەندیكردنی كۆدی گاكپۆ و داروین نونێز هێرشبەرە بەڕازیلیەكە كەمتر بەشداری لە یارییەكاندا دەكات و زۆربەی كات لەسەر كورسی یەدەگە.

رۆبێرتۆ فێرمینیۆ

بۆبی لەگەڵ رێدز لە 360 یاری كە بەشداری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 109 گۆڵی تۆمار كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button