ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول یاریزانێكی یوڤێنتوسی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا تواناكانی ئەدریان رابیۆ یاریزانی فەڕەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەدەستبهێنێت.

دوای ئەو ئاستە خراپەی لیڤەرپوول لەم وەرزەدا پێشكەشیكرد یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا هێڵی ناوەندی یانەكەی بەهێز بكات.

گرێبەستەكەی رابیۆ لەگەڵ یوڤێنتوس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی لیڤەرپوول ئیكۆ لیڤەرپوول چاودێری ئەدریان رابیۆ دەكات كە گرێبەستەكەی لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، پەیوەندی لە نێوان بەرپرسانی رێدز و یاریزانەكەدا هەبووە بۆ ئەوەی هەڵوێستی یاریزانەكە بزانن لە گواستنەوەی بۆ یانە ئینگلیزیەكە لە هاوینی داهاتوودا.

هاوشانی لیڤەرپوول هەریەك لە یانەكانی چێڵسی ، مانچێستەر سیتی و تۆتنهام هەوڵی بەدەستهێنانی ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە دەدەن.

ئەدریان رابیۆ

رابیۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە 37 یاری كردووە و 10 گۆڵی كردووە و چوار گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button