ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئامادەکاری دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هالاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێرلینگ هالاند.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، کە یانە ئینگزییەکە ئامادەکاری دەکات تا گرێبەستێکی نوێ پێشکەش با هالاند بکات تا پارێزگاری لە مانەوەی بکات.

هالاند بە بڕی 51.2 ملیۆن پاوەند لە یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە گواسترایەوە بۆ یانە ئینگلیزییەکە.

مەرجێک لە گرێبەستەکەی ناوبراو هەیە، کە دەتوانێت لە هاوینی ساڵی 2024 بە بڕی 175 ملیۆن پاوەند ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە یانە ئینگلیزییەکە بۆ ڕێگریکردن لە رۆیشتنی هالاند ئامادەیە مۆچەی هافتانەی بۆ بکات بە 865 هەزار پاوەند.

ئەم هەوڵەی سیتیزن پاش ئەوە دێت کە دەنگۆی گرینگی پێدانی ئەستێرە نەرویجییەکە لەلایەن یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە پەرەی سەندووە.

لە ماوەی رابردوو میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردبووەوە، کە مێرێنگی ئامادەکاری کردووە تا لە هاوینی ساڵی 2024 بڕە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئێرلینگ بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button