ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشن بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانەی مانچێستەر سیتی خاوەن ماڵ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لە یانە ئەڵمانیەكە بردەوە.

گۆڵەكانی یارییەكە لە لایەن هەریەك لە رۆدری ، بێرناردۆ سێلڤا و ئێرلینگ هالاند تۆمار كران.

بۆ ئەو یاریە بایرن لە تواناكانی مانوێل نۆیەر و لوكاس هێرناندێز بێ بەش دەبێت و هەروەها گومان لە یاریكردنی چوپۆ مۆتینگ دەكرێت، یانە ئینگلیزیەكەش لە تواناكانی فیل فۆدین بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن:

گۆڵپارێز: یان سۆمەر

هێڵی بەرگری: ئەلفۆنسۆ دەیڤز ، ئۆپامیكانۆ ، دی لیخت ، پاڤارد 

هێڵی ناوەند: گۆرێتزگا ، كیمیچ ، موسیالا 

هێڵی هێرشبردن: سانێ ، مۆلەر ، كۆمان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن

هێڵی بەرگری: والكەر، ستۆنز ، دیاز ، ئاكێ

هێڵی ناوەند: رۆدری ، گوندۆگان ، بێرناردۆ سێلڤا

هێڵی هێرشبردن: گریلیش ، هالاند ، دی برۆین

وا بڕیارە لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوانمانچێستەر سیتی و بایرن میونشن بەرامبەر براوەی نێوان چێڵسی و ریال مەدرید یاری بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button