فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ ریکۆردێکی دیکەی پاریسی شکاند

Yariga App

کیلیان ئێمباپێ بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی پاریس سان جێرمان.

ئەستێرە لاوەکە، لەم وەرزەدا بووە گۆڵکاری مێژوویی پاریس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا  و پێش ئێدینسن کاڤانی گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە کەوت. شەوی رابردووش بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر لێنس ، کۆی گۆڵەکانی لە خولی فەڕەنسی گەیاندە ١٣٩ گۆڵ و پێش کاڤانی کەوت وەکو گۆڵکاری مێژوویی پاریس لە خولی ئەو وڵاتەدا کە خاوەنی ١٣٨ گۆڵ بوو.

مێسی و ڤیتینها خاوەنی دوو گۆڵەکەی تر بوون لەو یارییەی توانییان ٣-١ لە لێنس پلە دووی ریزبەندی ببەنەوە. بەوەش پاریس ٩ خاڵ لە پێش رکابەرەکەی دێت بە  ٧ هەفتە بەر لە کۆتایی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button