فهرهنسا
هەڕەشەی کوشتن لە گاڵتیێ دەکرێت

کریستۆفەر گاڵتیێ هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەسەر رەگەزپەرستیی ئەو راهێنەرە دژی ئەفریقی و ئیسلامۆفۆبیا دژی موسڵمانان.
، هەرچەندە خودی راهێنەرەکە رەتیکردووەتەوە بەڵام ئیمەیڵێک بڵاوبووەتەوە گوایە لەلایەن جولیان فۆرنیەری بەڕێوبەری پێشووی یانەی نیسەوە نوسراوە و تێیدا هاتووە دوو دڵە لەوەی کار لەگەڵ ئەو راهێنەرە بکات چونکە کەسێکی رەگەزپەرستە بەرامبەر ئەفریقییەکان و رقی لە ئیسلامە.
دوای ئەوە، ناوبراو رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و بەگوێرەی ئاڕ ئێم سیش، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەپەلە تیمێکی سیکوریتی بۆ دابین بکرێت تاوەکو بیپارێزن.
مانگی رابردووش بەهەمان شێوە لە کەیسێکی دیکەدا گاڵتیێی راهێنەری پاریس تۆمەتبارکرا بە رەگەزپەرستی.