مانچێستەر سیتی 3-0 بایرن میونشن
یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلتەڕا یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بردەوە.
مان سیتی لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ئیتیحاد پێشوازی لە بایرن کرد، دوای تێپەڕبوونی 27 خولەک بەسەر یارییەکە رۆدری توانی گۆڵی یەکەمی خاوەن یاریگا بکات و نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
نیوەی دووەمیش لە خولەکی 70 بێرناردۆ سیلڤا توانی گۆڵی دووەم بۆ ستیزن بکات. یاریزانانی خاوەن یاریگا بەم دوو گۆڵە نەوەستان و ئەمجارەیان لە خولەکی 76 ئێرلینگ هالاند سێیەم گۆڵی یانەکەی و هەروەها گۆڵی ژمارە 11 لەم وەرزە تۆمار کرد و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
توماس توخێل راهێنەری نوێ یانەی بایرن میونشن، دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە باڤارییەکە، لە کۆی چوار یاریی تووشی دووەم دۆڕان بوو.
هەردوو یانە بڕیارە 19ـی ئەم مانگە لە یاریی گەڕانەوە لە میونشن رووبەڕووی یەکتری ببنەوە و براوەی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بۆ قۆناغی پێشکۆتایی سەردەکەوێت و لەوێش رووبەڕووی براوەی نێوان ریال مەدرید و چێڵسی دەبێتەوە.