ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا – جیرۆنا| هەنگاوێکی دیکە بەرەو ناسناو

Yariga App

یاریگا

ئەمشەو بارسێلۆنا لە دوایین یاریی گەڕی 28 لالیگا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ کاتژمێر 22:00 میوانداری جیرۆنا دەکات.

بلاوگرانا ئەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ و بە جیاوازی 12 خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید دووەمی ریزبەندی، پێشەنگایەتی لالیگای گرتووە. یانەکەتەلۆنیەکە بە بردنەوە لەم یارییە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ رکابەرەکەی بۆ 15 خاڵ بەرز دەکاتەوە.

چاڤی راهێنەری یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یارییەکەی بڵاوکردەوە، بۆ ئەم یارییەش هەر یەکە لەپێدری و دێمبلی و دی یۆنگ و کریستێنسن بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

بارسێلۆنا لە بەردەوامی لالیگا ئەگەر بێتو لەسەر بردنەوەکانی بەردەوام بێت، ئەو کات لە گەڕی 34 بەرامبەر ئیسپانیۆل بەرامبەربونێکیشتۆمار بکات، پێشوەختە ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا یەکلایی دەکاتەوە.

بارسا تاکە یانەی لالیگایە ئەم وەرزە لە یاریگای خۆی هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە. پێشەنگەکەی لالیگا ئەم وەرزە 13 یاریی لە یاریگای خۆیکردووە 11 یاریی بردووەتەوە و 2 یاریی بەرامبەر بووە.

بلاوگرانا ئەم وەرزە لە لالیگا خاوەنی زۆرترین کلین شیتە و لە 20 یاریی تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی هێشتووەتەوە. بارسێلۆنا لە یاریگایخۆشی تەنها 1 گۆڵی لێکراوە.

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و جیرۆنا لە مێژووی لالیگا 6 یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە و بارسا 5 یاریی بردووەتەوە و هەردوو یانە لە 1 یاریی بەرامبەر بوینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button