تیمێکی ناوبژیوانی بەهۆی خواردنەوە کحولیەکان دەستگیر دەکرێن
یاریگا
بڕیار بوو تیمێکی ناوبژیوانی پۆڵەندی یاریی ئەمڕۆی نێوان ئا ئێ کێ یونانی و ئاریس لە خولی یونانی بەڕێوەببەن، بەڵام چەند کاتژمێرێکپێش یارییەکە بڕیاردرا ئەو ئەرکەیان لێ بسەندرێتەوە.
ماڵپەری transfery info بڵاویکردەوە، تیمە ناوبژیوانیە پۆڵەندیەکە پێک هاتبوون لە 4 نابژیوان، ئەو کاتەی بە فرۆکە بە رێگاوەبوون بەرەو یونان، بەهۆی زۆری خواردنەوەی خواردنەوە کحولیەکان، لەناو فرۆکە کێشە بۆ سەرنشینەکان دروست دەکەن.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو ناوبژیوانانە دوای دابەزین لە فرۆکە و لەناو فرۆکەخانە سوکایەتیان بە پۆلیس کردووە، بۆیە دەستگیردەکرێن و لە بنکەیەکی پۆلیس دەستبەسەر دەکرێن.
دوای ئەم روداوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ یونان، پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و داوا دەکەن ناوبژیوانەکان ئازاد بکرێن، بەڵام داواکەیان رەتدەکرێتەوە و بڕیارە دادگایی بکرێن.
ناوبژیوانەکان پێکهاتبوون لە پاڤێل راچکۆڤێسکی و رادۆسلاڤ سیچکا و ئادام کوپچیک و کریستۆڤ یاکوبیک.