Loading...
ئیتاڵیا

ساری: گۆڵەکەمان بەرامبەر یۆڤی گوماناوی بوو

Yariga App

ماوریزیۆ ساری راهێنەری یانەی لازیۆ دەڵێت پێویست بوو دوو یاریزانی یۆڤی بە کارتی سوور بکرێنە دەرەوە پاش یارییەکەی شەوی رابردوویان و  گۆڵەکەشیان گومانی تێدابوو فاوڵ بێت.

ساری و لازیۆ توانییان ٢-١ شکست بە یۆڤی بهێنن، بەڵام گۆڵی یەکەمییان مقۆمقۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خودی راهێنەرەکەشییان دانی بەوەدا نا دەکرا رەتبکرێتەوە بەڵام قسەی دیکەی پێیە و وتی

بۆ ئەوەی زۆر راشکاوبم، لەو شوێنەوەی من یارییەکم بینی، پێم وابوو ناوبژیوان رەتیدەکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا، یۆڤی بە دوو یاریزانی زیاترەوە یاری کرد چونکە پێویست بوو دوو جار کارتی سوور وەربگرن

مانوێل لۆکاتێلی و خوان کودرادۆ نزیک بوون لە کارتی سوور بەڵام ناوبژیوان میهرەبانی نیشاندان و لەگەڵ ئەوەشدا یارییەکەیان بە شکست بەکۆتا هێنا.

Back to top button