ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

لامپارد: یارییەکی جیاواز لەگەڵ ریال مەدرید دەکەین

Yariga App

یاریگا –

فرانک لامپارد دەزانێت ئەرکێکی قورس چاوەڕێی دەکات، تایبەت دوای دۆڕانی یەکەم یاری خۆی وەک راهێنەری چێڵسی لە بەرامبەر وۆلڤەرهامپتن لە پڕمەرلیگ.

چێڵسی بەم دۆڕانە لە پلەی 11 مایەوە، ئەمەش لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ بلوز، چونکە چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەکات.

فرانک لامپارد لە دوای دۆڕانی یارییەکە بە سکای سپۆرتسی راگەیاند

چامپیۆنزلیگ پاڵەوانیەتییەکی جیاوازە، یارییەکی جیاواز دەبێت و ئەمە دەوەستێتەوە سەر چۆنیەتی خۆئامادەکردنمان بۆ ئەو یارییە. ئەو راستیە دەزانین کە رووبەڕووی هەڵگری نازناوەکە دەبینەوە، بۆیە پێویستە سەرنج لەسەر بابەتەکان دابنێین. پێویستە بۆ یاری داهاتوو باشتر یاری بکەین، چونکە نیازمانە ئاستمان باشتر بێت.

چێڵسی بە درێژایی یارییەکەیان بەرامبەر وۆڵڤز، تەنیا یەک تۆپیان ئاراستەی نێو لاکێشەی گۆڵ کرد، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە بەڕێژەی 62%.

چێڵسی 29 گۆڵی لە 30 یاریدا کردووە، لە دوا سێ یاریشدا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات، سەرەڕای بوونی چەندین یاریزانی ئاست بەرز لە هێڵی پێشەوەی بلووزدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button