ڤیدیۆ: ئاهەنگگێڕانی سەرشێتانەی یاریزانانی ریال مەدرید
یاریگا –
پاش کلاسیکۆی زەوی یاریزانانی ریال مەدرید دەست بە سەما و ئاهەنگگێڕان دەکەن.
پاش ئەوەی شەوی رابردوو ریال مەدرید کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانی کلاسیکۆ هێنا و بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بە بارسێلۆنا هێنا، یاریزانانی یانەکە لە ژووری خۆگۆڕین بەشێوەیەکی سەرشێتانە ئاهەنگ دەگێڕن.
دیمەنەکانی ژووری خۆگۆڕین بۆ مەدریدییەکان زۆر سەرنجڕاکێش بوون، چوونکە بە شێوەیەکی نامۆ ئاهەنگیان دەگێڕا، پاش دەستکردن گوتنی درووشمی “Así Así gana el Madrid” (بەم شێوەیە، بەم شێوەیە، ئەمەیە شێوازی بردنەوەی ریال مەدرید) ئەنتۆنیۆ رودیگەر و ئیدەر میلیتاو دەستیانکرد بە سەماکردن و کەشی ئاهەنگەکەیان گەرمکتر کرد.
🗣️ "¡ASÍ, ASÍ, ASÍ GANA EL MADRID!" 🗣️ pic.twitter.com/z3hSIbqm8X
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) April 5, 2023
ئەم سەرکەوتنە گەورەیە متمانەی بۆ تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی گەراندەوە، هەفتەی داهاتوو بە دۆخێکی دەروونی نایابەوە رووبەڕووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەبنەوە لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.