یاریگا
جولیان ناگیلسمان، راهێنەری ئەڵمانی پێشووی یانەی بایرن میونشن پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، پەیوەندیەکانی نێوان کارگێری بلوز و راهێنەرە ئەڵمانیەکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبن،چاوەڕێ دەکرێت رۆژی یەک شەممەی داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لویس ئێنریکێ راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، یەکێک لە بژاردەکانی دیکەیراهێنەرایەتی یانەی چێڵسیە.
فابریزیۆ رۆمانۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە، ئەو دەنگۆیانە راست نین و سپالێتی و تیتێ و دزێربی پاڵێوراو نین بۆ راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە.