ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئاربیلوا دەبێتە راهێنەری ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا

ئالڤارۆ ئاربیلوا، راهێنەری تیپی لاوانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەرزی داهاتوو دەبێتە یاریدەری راهێنەری تیپی یەکەمی یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بڕیارە وەرزی داهاتوو داڤیدێ ئانچێلۆتی کوڕەکەی راهێنەری شاهانەکان کە ئێستا یاریدەری باوکیەتی، وەرزی داهاتوو دەست بە پیشەی راهێنەرایەتی دەکات و لە باوکی جیادەبێتەوە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر راهێنەرەکەی تیپی لاوانی مێرنگی لە شوێنی ئەو دەست نیشان دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لەکاتێکدا ئاربیلوا وەرزی داهاتوو دەبێتە یاریدەری ئانچێلۆتی، ئەگەر ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

ماوەیەکە دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە، گوایە وەرزی داهاتوو ئانچێلۆتی واز لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید دێنێت، بەڵام خودی راهێنەرەکە هەموو دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button