ئاسیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
شەباب گرێبەستی بانێگا نوێ دەکاتەوە
یاریگا –
یانەی شەباب بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێڤەر بانێگای دا.
رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی یانەی شەباب بڕیاریداوە، گرێبەستی بانێگا بۆ وەرزێکی دیکە درێژ بکرێتەوە، ئەمەش دوای بەشداریکردنی بانێگا لە 50%ی یارییەکانی شەباب لەم وەرزەدا.
بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکە بێت، شەباب بە هەمان شایستە داراییەکانی گرێبەستی پێشوو، گرێبەستی بانێگای نوێکردووەتەوە.
بانێگا بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە سێڤییاوە پەیوەندی بە شەباب کرد و لەو ماوەیەدا، بەشداری لە کۆی 81 یاریدا، 19 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی دروستکردووە.
بانێگا پێنج نازناوی لەگەڵ ئەو یانانە بەدەستهێناوە کە یاری بۆ کردوون، نازناوی کۆپا لیبێرتادۆرێس لەگەڵ بوکا جونیۆرز، جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ ڤالێنسیا، سێ نازناوی یۆرۆپالیگ لەگەڵ سێڤیا. بەڵام هیچ نازناوێکی لەگەڵ شەباب نەبردووەتەوە.