ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیافه‌ره‌نسا

سانجێرمان دوو یاریزانی دەکاتە قوربانی بۆ ئۆسیمین

Yariga App

یاریگا

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بووەتە ئامانجی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.

 

ماڵپەری RMC sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، لویس کامپۆس بەرێوەبەری وەرزشی شازادەکان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەری یانە ئیتاڵیەکە لە گفتوگۆدایە، هەرچەندە هەردوولا نەگەیشتونەتە رێکەوتن بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن و خودی یاریزانەکەش ئامادەیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری سانجێرمان ئامادەیە لە پیناو کەمکردنەوەی نرخی ئۆسیمین، لیاناردۆ پارێدێس و ماورۆ ئیکاردی هەردوو یاریزانی یانەکەی پێشکەشی یانە ئیتاڵیەکە بکات.

بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئامادەن هاوینی داهاتوو دەستبەرداری هێرشبەری نایجیری یانەکەیان بن، بەڵام بە مەرجێک 100 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button