ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رۆناڵدینیۆ بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل مێسی دەربڕی

Yariga App

یاریگا

رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەفسانەی مێژووی یانەی بارسێلۆنا بۆچوونی خۆی سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل مێسی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

ئەفسانەكەی پێشووی هەڵبژاردەی سامبا لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوە كرد كە پێوویستە دووبارە مێسی بگەڕێتەوە ریزەكانی بارسێلۆنا.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2021 گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا ریزەكانی یانەكەی بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێهێشت.

رۆناڵدینیۆ لە چاوپێكەوتنەكەیدا گووتی: من هاوڕێی مێسی ـم وە زۆر دڵخۆشم بۆی، دڵخۆشم كە ببینم هاوڕێكانم خەونەكانیان بەدی دەهێنن، ئەوە دڵخۆشم دەكات.

بەردەوام بوو گووتی: بۆ من ئەو باشترینە، گرنگ نیە كەلە كوێیە، دوای ئەوە هەمووە مێژووەی لەگەڵ بارسێلۆنا تۆماریكرد ، هەستێكی نایاب دەبێت كە كۆتایی ژیانی وەرزشی لەوێ بێت.

پێشتر رۆناڵدینیۆ و مێسی لە بارسێلۆنا پێكەوە یارییان كردووە لە سەرەتایی یاریكردنی مێسی.

رۆناڵدینیۆ و مێسی لە بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button