ئه‌وروپا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لۆكسمبۆرگ

Yariga App

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بۆ یارییەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی لۆكسمبۆرگ.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 21:45 لۆكسمبۆرگ لە یاریگای تایبەتی خۆیدا میوانداری پۆرتوگال بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و لۆكسمبۆرگ لە كۆمەڵەی دەیەم دێن هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی بۆسنە و هەرسك ، سلۆڤاكیا، ئایسلەندا و لیشنیشتاین لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یارییەكانی یۆرۆی 2024 كە وا بڕیارە لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.

پۆرتوگال لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەكە دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ و لۆكسمبۆرگیش لە ریزبەندی چوارەم دێت بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال:

گۆڵپارێز: پاتریسیۆ

هێڵی بەرگری: کانسیلۆ، دانیلۆ، دیاز، ئیناسیۆ

هێڵی ناوەند: بێرناردۆ سیلڤا، برۆنۆ فێرناندێز، پالینیا ، گێرێرۆ

هێڵی هێرشبردن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ، جواو فیلیکس

بابەتی زیاتر

Back to top button