ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هۆکارەکانی دوورخستنەوەی ناگلیسمان چی بوون؟

Yariga App

یاریگا –

دوورخستنەوەی جولیان ناگلسمان لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن لە کاتێکدایە، یانە باڤارییەکە بە دۆخێکی جێگیردا تێدەپەڕێت، بۆیە پرسیارەکان لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی ناگلسمان زیادبوون.

میونشن بە جیاوازی خاڵێک لە پلەی دووەمی ریزبەندی بۆندسلیگادا دێت و لە چامپیۆنزلیگ و جامی ئەڵمانیاش بەردەوامە. بە گوێرەی هەر پێوەرێک بێت، ناگلسمان وەرزێکی زۆر باش لەگەڵ میونشن پێشکەش دەکات.

لەم وەرزەدا، یانەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند، لایپزیگ و یونیەن بەرلین رکابەری ئەم وەرزەی بۆندسلیگان، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گشتی تیمەکانی بۆندسلیگا.

مێژووی ناگلیسمان

ناگلیسمان یەکێکە لە دیارترین راهێنەرەکانی ئەوروپا، دوای دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری میونشن لە ساڵی 2021 خۆی وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکان پیشاندا، ئێستاش بووەتە جێگەی سەرنجی چەند یانەیەکی ئەوروپی، بەڵام کێشەی ناگلیسمان لەگەڵ بایرن چیبوو؟

سەردەمی ناگلیسمان بە بەدەستهێنانی دوو نازناوە نیمچە هەمیشییەکەی ئەڵمانیا دەستیپێکرد، نازناوی بۆندسلیگای بە جیاوازی هەشت خاڵ بردەوە، بەڵام ئەمساڵ لە کێبڕکێیەکی تونددایە لەگەڵ دۆرتموند.

لە ساڵی دووەمی ناگلیسمان، بایرن تاوەکو سێپتێمبەری رابردوو هیچ یارییەکی نەدۆڕاندبوو، بەڵام لە کۆتاییەکانی مانگی ئاداری ساڵی رابردوو، دوو یارییان دۆڕاند و لە کۆی گشتیدا، بایرن میونشن لە 37 یاریدا تەنیا سێ یاری دۆڕاند، ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە، بەڵام نەک بۆ یانەیەکی وەک بایرن.

بایرن لەم وەرزەدا نەیتوانی خاڵەکانی 10 یاری بە تەواوی بەدەستبهێنێت، ئەمەش دەستەی کارگێڕی نیگەران کردووە.

ئێف سی هۆڵیوود بە یەکلاییکەرەوە و بەهێزی هێڵی هێرشبردن و بەرگری بەناوبانگە و بە درێژایی مێژوو، هۆشمەندترین عەقڵەکانی تۆپی پێی ئەوروپی لە ئالیانز ئارێنا کۆکردووەتەوە. لەو 10 یارییەی لەم وەرزەدا بایرن نەیتوانیوە تەواوی خاڵەکان بەدەستبهێنێت، دوو جار لە کاتی زیادکراو گۆڵی لێکراوە، ئەمەش بە خاڵێکی نەرێنی لێکدراوەتەوە.

ونبوونی خەسڵەتە بنچینەییەکان

شێوازی یاریکردنی میونشن لە سەردەمی ناگلیسمان تۆزێک فراوان ببووە، توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی تۆپی نەبوو، ساڵح حەمیدیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی میونشن روونیکردەوە، پێویستە راهێنەر بیروبۆچوونەکانی بە ئاشکرا لەگەڵ ئێمە باس بکات، ئەمەش دوای دۆڕانە لە ناکاوەکەیان بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن.

لە سەردەمی ناگلیسمان، رووبەرێکی فراوان بە جەمال موسیالا دراوە و زۆرترین کاتی پێدراوە بۆ ئەوەی یاریزانی سەرەکی بێت، بەڵام ئەمە پێچەوانەی خەسڵەیتە بنچینەییەکانی میونشنە، چونکە راهێنەران بەردەوام سوودیان لە تەواوی پێکهاتە وەرگرتووە، نەک تەنیا یاریزانێک.

کێشەی پەیوەندیی لەگەڵ یاریزانان

شتێکی روونە هەموو راهێنەرێک نەتوانێت کەسایەتی خۆی لەسەر یانە گەورەکان بسەپێنێت، چونکە لە یانەیەک یاری بکەیت، پڕ بێت لە ئەستێرە، ئەستەمە بتوانیت بە ئاسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت. ناگلیسمان خۆی لە لێدوانێکیدا بۆ FAZ روونیکردبووەوە، پێویست بوو زیاتر لەگەڵ یاریزانەکان دانیشم، چونکە دانیشتنی دوو کەس لە نووسینگە زۆر گرنگە.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، ناگلیسمان پەیوەندی خراپی لەگەڵ چەندین یاریزان و ئەندامی دەستەی کارگێڕی هەبووە، ئەمەش بوونە هۆکاری زیادبوونی کێشەکان و بەشێک لە یاریزانەکان تەنانەت متمانەشیان بە جولیان نەمابوو.

گومان لەوەدا نییە، ناگلیسمان داهاتووێکی گەورەی لە تۆپی پێدا هەیە، ئەو ماوەی لە میونشن بوو، ئەزموونێکی گەورەی وەرگرتووە، لەبەر ئەم هۆکارەشە، بووەتە جێگەی گرنگی یانە گەورەکانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button