ئیسپانیاگرنگترین

ئۆزێل هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی پێشوو مەسعود ئۆزێل، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

ئۆزێل، یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا، بە تایبەتی لەگەڵ ریال مەدرید، چەند ساڵێکی زێڕینی بەڕێکرد. رۆژنامەی مارکا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئۆزێل کردووە، تیایدا باس لە هۆکاری هەڵبژاردەی ریال مەدرید کردووە نەک بارسێلۆنا.

کەوتمە دۆخێکەوە، دوو بژاردەی ریال مەدرید و بارسێلۆنام لەبەردەستدا بوو. بابەتەکە هیچ پەیوەندی بە پارەوە نەبووم، چووم سەردانی مەدرید و بارسێلۆنام کرد، ئەوەی جیاوازی دروستکرد، خۆزێ مۆرینیۆ بوو.

ئۆزێل وردەکاری سەردانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و کامپ نوو بۆ یەکەمجار ئاشکرا دەکات و جیاوازی نێوان هەڵسوکەوتی پێپ گواردیۆلا و خۆزێ مۆرینیۆ دەخاتەڕوو.

مۆرینیۆ گەشتێکی VIP بۆ بینینی یانەکە و یاریگاکە بۆ رێکخستم. منی بردە یاریگا و نازناوەکانی پیشاندام، ئەوکات مووچرکە بە لەشمدا هات. بەڵام سەردانەکەم بۆ بارسێلۆنا زۆر سەرنجڕاکێش نەبوو، ئەوەی زیاتر منی نیگەران کرد، پێپ گواردیۆلا نەهاتە پێشوازیم و لەگەڵ کۆنەبووەوە. بەر لە گەشتەکەم، زۆر سەرسامی ستایڵی یاریکردنی بارسێلۆنا بوو و بەردەوام خەیاڵم دەکرد، رۆژێک لەو یانەیە یاری بکەم، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارمدا بچمە ریال مەدرید.

ئۆزێل نایشارێتەوە، هۆکاری سەرەکی پەیوەندی کردنی بە لۆس بلانکۆس، مۆرینیۆ بووە

بەڵێ، بێگومان، مۆرینیۆ هۆکاری سەرەکی لە بڕیارەکەم گێڕا. دوای سەردانەکان، بڕیارمدا و بە تەواوی بڕوام بە بڕیارەکەم هەبوو، ئەوکاتە ویستم لە مەدرید یاری بکەم.

ئۆزێل ئاشکرای کرد، زۆر ریال مەدریدی خۆشویستووە، تەنانەت کە پەیوەندی بە ئارسیناڵیشەوە کرد، بە چاوێکی پڕ لە گریان ماڵئاوایی کردووە و پەیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button