خووله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ ریکۆردێکی مێژوویی نوێی تۆمارکرد

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری یاریزانێکی لەگەڵ هەڵبژاردەدا شکاند.

شەوی رابردوو، پۆرتوگال یەکەم یاری خۆی لەگەڵ رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری نوێ ئەنجامدا و تێیدا ٤-٠ شکستییان بە لیشنشتاین هێنا.  کریستیانۆ لەو یارییەدا دوو گۆڵی بە لێدانی سزا و لێدانی راستەوخۆ تۆمارکرد.

بەر لەوەی یارییەکە دەست پێبکات و بە پێشکەشکردنی ناوی کریس لە پێکهاتەی سەرەکی تیمەکەدا، بەفەرمی  ژمارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی گەیاندە ١٩٧ یاری.

بەوەش پێش بەدر موتەوەعی کوەیتی کەوت کە ئەویش هێشتا بەردەوامە لە یاریکردن و هاوتەمەنی رۆناڵدۆیە بە ٣٨ ساڵ.  سبەینێ بەدر لەگەڵ کوەیت رووبەرووی فیلیپین دەبنەوە و لەباری یاریکردنی دا، دووبارە ژمارە پێوانەییەکە یەکسان دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button