یاریگا
ئێدەرسۆن مۆرایس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێی وایە كە كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چانسی بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی هەیە.
لە ماوەی رابردوودا و دوای دوورخستنەوەی تیتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بەرازیل ناوی كارلۆ ئانچێلۆتی بە هەڵبژاردەی سامباوە بەسترابوویەوە.
ئێدەرسۆن لە چاوپێكەوتنێكیدا كە فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە گووتی: لەگەڵ كاسیمیرۆ ، ڤینیسیۆس و میلیتاو قسەم كردووە ئەگەرێكی زۆر هەیە كارلۆ ئانچێلۆتی ببێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل.
هەروەها بە پێكەنینەوە گووتی: هەوڵدەدەین لەگەڵ مانچێستەر سیتی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بكەینە دەرەوە، بۆ ئەوەی بە خێرایی ئانچێلۆتی پەیوەندی بە بەڕازیلەوە بكات.
ANCELOTTI NA SELEÇÃO? 👀🇧🇷
Será que o Ederson deu um spoiler do nosso próximo técnico? #SeleçãoBrasileira pic.twitter.com/qTp0gkmgTz
— TNT Sports BR (@TNTSportsBR) March 21, 2023
دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك چانسی مانەوەی راهێنەرە ئیتاڵیەكەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید لاوازتر كرد.