یاریگا
رۆنالد ئاراوخۆ، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دەكات پێش یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش لو ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ.
بە بردنەوەی كلاسیكۆ بارسێلۆنا جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانە شاهانەكە بۆ دوانزەخاڵ بەرز دەكاتەوە و بە رادەیەكی زۆر لە بەدەستهێنانی لالیگا نزیك دەبێتەوە، هەروەها لە ئەگەری بردنەوە لەلایەن مەدریدەوە جیاوازی خاڵەكان بۆ شەش خاڵ كەمدەكاتەوە و هیوای بەدەستهێنانی خولەكەی بۆ دەگەڕێتەوە.
دەربارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤاڵڤێردی ئاراوخۆ گووتی:
رووبەڕووبوونەوەی ڤالڤێردی سەختە، هەموومان ئەو كوالێتیە دەزانین كە فیدی هەیەتی، هەستێكی تایبەتە كە لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی لەگەڵماندایە، ئەو یاریزانێكی ناوازەیە و توانایاكی زۆر بە هەڵبژاردەكەمان دەبەخشێت.
من ئامادەم بۆ ئەوەی ببم بە یەكێك لە سەركردەكانی بارسێلۆنا
ئەو هێرشبەرەی زۆرترین كێشەی بۆ دروست كردوویت؟
كەریم بێنزێما.
سەبارەت بە كلاسیكۆی كامپ نۆو گووتی:
بە خەیاڵ كەشو هەوای بارسێلۆنا دەكەم بۆ یارییەكەی سبەینێ، نایاب دەبێت و ئەگەر بیبەینەوە هەنگاوێكی گەورە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە نزیك دەبینەوە، تەواوی تواناكانمان دەخەینە كار بۆ بردنەوە، كلاسیكۆی سبەینێ یەكلاكەرەوە و گرنگە و ئامانجمان بەدەستهێنانی نازناوی لالیگایە.
یەكەم كلاسیكۆتە لە كامپ نۆو؟
من زۆر دڵخۆشم، خەیاڵ دەكەم یاریگا پڕ بێت لە هاندەر كە پاڵپشتیمان بكەن، یاریەكی تایبەت دەبێت و هیوادارم باش بێت بۆ ئێمە.
كلاسیكۆی سبەینێ یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ نازناوەكە؟
ناڵێم سبەی لالیگا یەکلایی دەبێتەوە، چونکە ئەمە تۆپی پێیە و هەر شتێک دەکرێت رووبدات بەڵام هەنگاوێکی گەورە و گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان.، باس لە 12 خاڵ دەکەین، ئەمەش جیاوازییەکی باشە بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکەمان بەدەستبهێنین کە بردنەوەی خولی ئیسپانییە و تەنانەت زیاتر لەوەش بردنەوەیە لە رکابەرە هەمیشەییەکەمان.
ئامادەكارییەكان بۆ كلاسیكۆ؟
بە شێوەیەكی تایبەت ئامادەكاری بۆ كلاسیكۆ ناكەم، وەك هەر یارییركی ترە، بە شێوەیەكی ئاسایی و سروشتی خۆمی بۆ ئامادە دەكەم.
رووبەڕووبوونەوەی ڤینیسیۆس؟
پێم وانیە لە جەنگی دەروونیدا بەرامبەر ڤینیسیۆس سەركەوتنم بەدەستهێنابێت، ئەوە تۆپی پێیە و هێشتا رووبەرووبوونەوەی زۆر لە ژیانی وەرزشیماندا هەیە.
ناتوانم چاوەڕوان بم تا كلاسیكۆ دەست پێدەكات.
هێرشبەرەكانی بارسێلۆنا؟
ئێمە متمانەی تەواومان بە هێرشبەرەكانمان هەیە، بڕوامان وایە ئەو هێرشبەرانەی هەمان دەتوانن گۆڵمان پێشكەش بكەن.
شوێنی یاریكردنت لە كلاسیكۆ؟
هیوادام لە باڵ یاری بكەم، بەڵام هێشتا نازانین راهێنەر بڕیاری چی دەدات، هەوڵ دەدەم تەواوی تواناكانم بۆ یانەكەم بەكاربهێنم.
شێوازی یاریكردنت؟
بە سروشت و کەسایەتی و شێوازی ژیان و تێگەیشتنم لە تۆپی پێ، پێموایە سیفەتی سەرکردایەتیم هەیە، کاتێک پیکێ لەگەڵمان بوو نەمدەتوانی واز لە چەپڵە لێدان و هاوارکردن بهێنم، ئەو کات ئەوەم دەکرد. مامەڵەکردن بەم شێوەیە ڕێگەم پێدەدات سەرنجم لەسەر یارییەکە بێت و پێموایە زیاتر یارمەتی تیمەکەم دەدەم.
ئەگەر یاریزان نەبویتایە چ پیشەیەكت حەز لێ بوو؟
پۆلیس
بەرگریكارەكانی دیكەی بارسێلۆنا؟
كۆندی و كریستێنسن دوو یاریزانی گەورەن، ئەم وەرزە هاتنە ئێرە بۆ هاوكاریكردنمان لە هێڵی بەرگری، هەموومان توانای بەرگری گەورەمان هەیە ئەلۆنسۆ و ئێریك گارسیاش هەروا، پەیوەندیەكی باشم لەگەل هەموویان هەیە چونكە وەك خێزانێكین ، هەموومان بە یەك ئامانج كاردەكەین، ئەگەر بەرگری باش بێت ئەوا تیمەكەش باش دەبێت.