ئیسپانیاگرنگترین

بەڵگەی پێدانی ‘بەرتیل’ لەلایەن سەرۆکانی بارسێلۆناوە بە نێگرێیرا ئاشکرا کران

Yariga App

یاریگا –

ئێل کاسۆ نێگرێیرا، دیارترین دەستەواژەی وەرزشی ئیسپانیایە، رۆژ لە دوای رۆژ بەڵگەی نوێ ئاشکرا دەکرێن و ئێستا کەیسەکە لە ژێر ناونیشانی ”گەندەڵییەکانی وەرزشی” لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت.

بارسێلۆنا هەر لە سەرەتای دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی پشووتری ئیسپانیا، مووچەی مانگانەی پێداوە، بەڵام بۆ ماوەیەک مووچەکەی راگرتووە.

رۆژنامەی سپۆرت چەند بەڵگەیەکی نوێی لەسەر زاری فووتبوڵ لیکس بڵاوکردووەتەوە. بارسێلۆنا لە سەردەمی خوان گاسپارت، سەرۆکی پێشووتری یانەکە، لە ساڵی 2001 مووچەی مانگانەی بە نێگرێیرا داوە. بەڵام لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی گاسپارت. ئێنریک رێینا بۆ ماوەی سێ مانگ بووە سەرۆکی کاتیی یانەکە و لە سەردەمی ئەودا، خەرجییەکانی نێگرێیرا راگیران.

لە وەرزی 2005/2006 و لە سەردەمی خوان لاپۆرتا، خەرجییەکان بۆ نێگرێیرا دەستیان پێکردەوە، ئەو سەردەمە، یەکەم ویلایەتی لاپۆرتا بوو. ئەوکاتە بارسێلۆنا پارەکانی بۆ کۆمپانیای NILSAD SCP خەرج دەکرد، ئەو کۆمپانیایەش هی نێگرێیرا بوو.

خەرجییەکان بەم شێوەیە زیادیان کرد

  • €221,278 لە وەرزی 2006-07
  • €243,659 لە وەرزی 2007-08
  • €285,398 لە وەرزی 2008-09
  • €573,398 لە وەرزی 2009-10
ئێنریکێز نێگرێیرا
وردەکاری خەرجییەکانی بارسێلۆنا بۆ نێگرێیرا بە گوێرەی وەرزەکان

چەند هەفتەیەکە نێگرێیرا لە زوومی کامێراکان ونە، بەڵام رۆژنامەی ئێل موندۆ نوێترین دەرکەوتنی نێگرێیرای تۆمار کردووە، لە ناوچەیەکی بارسێلۆنا دەردەکەوێیت.

پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، بارسێلۆنا بە فەرمی قسە لەسەر بابەتەکە بکات و رەنگە خوان لاپۆرتا لە دوای یاری کلاسیکۆ، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بکات و وردەکارییەکان بخاتەڕوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button