
یاریگا
لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا دوای بردنەوە سەختەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.
شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێس ـی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا.
لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی: بەتەواوی ڕازیم بەو ئاستە و سەرکەوتنەی ئەمڕۆمان بەرامبەر بلباو كە بەدەستمان هێنا، هەرچەندە گێمی دووەم بۆ ئێمە قورس بوو.
هەروەها گوتیشی: من شانازی دەكەم بە شێوازی یاریكردنی یاریزانەكانم ئەمڕۆ بینیمان لە هێرشێكی هەڵگەڕاوەدا لە ماوەی سێ چركەدا 10 یاریزان گەڕانەوە، هەر بۆیە دڵخۆشم بە بەدەو پێشچوونی ئاستمان.
راهێنەرە ئیسپانیەكە بەردەوام بوو: گێمی دووەم بۆ ئێمە قورس بوو، هەمووان سەختی ئەم یاریگایە دەزانن و ئەستەمە بۆ هەر یانەیەك لێرە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەرامبەر هاندەرەكانیان، بردنەوەیەكی ئاڵتوونی بوو بۆمان.
چاڤی وەڵامی دروشمی هاندەرانی بلباوی بەرامبەر بارسێلۆنا دایەوە بەهۆی بڕیاری ناوبژیوانییەوە و گوتی: لە دۆسیەی نیگریێرا زوو بڕیارتان پێگەیشت، من رێز لە هاندەرانی سان مامێس دەگرم، ئەوان هەمیشە مامەڵەیەکی زۆر باشیان لەگەڵدا کردووم، ئەم دوژمنایەتییەی سان مامێس تووشی سەرسوڕمانی كردم و دڵتەنگم دەکات.
سەبارەت بە رەتكرانەوەی گۆڵەكەی بلباو گوتی: سەرەتا نەمبینی تۆپ بەردەستی بكەوێت بەلام دواتر لەسەر شاشە بە روونی بینیمان كە ئاشكرا بوو تۆپەكە بە دەستی دەكەوێت.