Loading...
ئیسپانیا

ریاڵ مەدرید بەپەلە لەسەر کەیسی گەندەڵییەکەی بارسێلۆنا کۆدەبێتەوە

Yariga App

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند سبەینێ هەڵوێستی یانەکەیان رادەگەیەننن لەسەر کەیسی گەندەڵییەکەی بارسێلۆنا.

بەگووتەی ماڵپەڕی فەرمی مەدرید، فلۆرەنتینۆ پێرێز داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لە بۆردی یانەکە کردووە تاوەکو بڕیار بدەن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو گەندەڵییە بکەن لالیگای گرتووەتەوە و بارسێلۆنا پێوەی تۆمەتبارە.

تا دێت فشارەکان لەسەر بارسا زیاتر دەبن  پاش ئەوەی ئاشکرابوو  یانەکە بەرتیلی داوەتە خۆزێ نێگرێیرایی ناوبژیوانی پێشووی لالیگا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ناوبژیوانانی ئیسپانیا.

کەیسەکە بە “نێگرێیرا” ناسراوە و هەریەک لە ساندرۆ رۆسێل و خۆزێ ماریا بارتۆمیۆی دوو سەرۆکی پێشووی بلەوگرانا تۆمەتبارن بە “گەندەڵی بازرگانی، هەڵەی بەڕێوەبردن، ساختەکردنی بەڵگەنامەی بازرگانی” بۆ ئەوەی ٧.٥ ملیۆن دۆلار بدەنە کۆمپانیای داسنیل کە نێگرێیرا خاوەندارێتی دەکات لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١٨.

Back to top button