ئارسەر: هەمووان لە بارسێلۆنا بە هیوان نەیمار بگەڕێتەوە
یاریگا- ئارسەر میلۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا دووپاتیكردەوە كەوا هەموان لە بارسێلۆنا ئاواتەخوازن كە نەیمار دا سێلڤا بگەڕێتەوە یانەكە.
لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ئارسەر ووتی: هەر یاریزانێكی هێڵی ناوەند كە لە بارسێلۆنا یاریبكات دەبێت بەهرەیەكی تایبەتی هەبێت، یاریزانی زۆرمان هەیە بەدەست راهێنەرە كە كێ بەشداری پێدەكات.
هەروەها بەردەوام بوو ووتی: داهاتووی فلیپی كۆوتینهۆ تەنها بەدەست خۆیەتی، پێوویستە سەرەتا لەگەڵ خێزانەكەی گفتوگۆ بكات دواتر بزانێت لە كوێ دلخۆش دەبێت، لەو بڕوایەدام دڵخۆشە و دەیەوێت بمێنێتەوە لەگەڵمان.
هەروەها سەبارەت بە دەنگۆكانی هاتنی نەیمار بۆ یانە كەتەلۆنییەكە ووتی: قسەم لەگەڵی نەكردووە سەبارەت بەوە، نامەوێت بێزاری بكەم بەوانە، چاوەڕوانین بزانین چی ڕوودەدات.
بەردەوام بوو ووتی: من و یانەكە و هاندەرانی بارسا بێگومان بە ئاواتەوەین دووبارە بگەڕێتەوە، چێژ وەردەگرم بە یاریكردن لەگەڵی لە هەڵبژاردەی بەڕازیل ، بەڵام نازانم پلانی چی داناوە، هیوادارم هەمیشە سەركەوتوو بێت لە هەر كوێ بێت.