ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: کۆسیێڵنی دووبارە سوکایەتی بە ئارسناڵ کرد و هەرای ناوەتەوە

Yariga App

یاریگا- لۆرێنت کۆسیێڵنی کاپتنی پێشووی یانەی ئارسناڵ بەشێوازێکی سەیر پەیوەندیکردنی بە یانەی بۆردۆی فەڕەنسی رادەگەیەنێت و ئارسناڵ و هاندەرانی توڕەدەکات.

سەرەتا کۆسیێڵنی بڕیاریدا تاکلایەنە بەشداری مەشقەکانی ئارسناڵ نەکات و داوای راهێنەری پێشێلکرد سەرەڕای ئەوەی کاپتنی یانەکەبوو. ئەمەش گەنەرزی ملکەچکرد رازی بێت بە بڕیاری رۆیشتنی. دوابەدوای ئەوە پاش هەواڵی گواستنەوەی بۆ بۆردۆ، خودی یاریزانەکە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە لە پەڕەی فەرمی بۆردۆ دانراوە و تێیدا درێسی ئارسناڵ دادەنێت و لەژێرەوە درێسی یانە نوێیەکەی لەبەرکردووە.

ئییان رایت ئەفسانەی ئارسناڵ سەبارەت بە ڤیدیۆکە نوسیویەتی “ئازارم دەدات! دەبێت شەرم لە خۆت بکەیت بەم رێژەیە سوکایەتی بنوێنیت لە کاتێکدا نۆ ساڵ لە ئارسناڵ بوویت. ئەوەت دەستکەوت کە خۆت دەتویست بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سوکایەتیت کرد”.

 

ڤیدیۆکە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button