Loading...
ئاسیا

قەتەڕییەک ناوی چووە کتێبی گینیس بەهۆی بینینی زۆرترین یاری مۆندیال

Yariga App

هاوڵاتییەکی قەتەڕی  ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و بوو بە یەکەم کەس بتوانێت لە یەک جامی جیهانیدا ئامادەی ٤٤ یاری بێت.

حەمەد عەبدولعەزیز پلانێکی تۆکمەی دانابوو بۆ ئەوەی بتوانێت زۆرترین یاری مۆندیال ببینێت لە وڵاتەکەی و لە کۆی٦٤ یاریدا ئامادەی ٤٤ یاری بوو، ئەمەش وایکرد بەفەرمی ناوی بچێتە کتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

هاندەرە سەرشێتەکە بەر لەوەی پاڵەوانێتییەکە دەست پێبکات خۆی پەیوەندی بە بەرپرسانی گینیسەوە کردووە، ئەوانیش پێیان وتووە ئەگەر دەیەوێت ئەو ژمارەیە تۆماربکات دەبێت دوو گەواهیدەری هەبێت و بەر لە یارییەکان و لە کۆتایی یارییەکانیش فۆرمێک واژۆبکات تا دڵنیابن لەوەی بەدرێژایی یارییەکان لە یاریگا دەمێنێتەوە.

سەرجەم هەشت یاریگاکەی قەتەڕ  نزیکی یەکبوون و دوورترین مەودای نێوان دوو یاریگا تەنها یەک کاتژمێر بوو، ئەمەش هاوکار بوو بۆ حەمەد عەبدولعەزیز و زۆر هاندەری دیکە کە بتوانن جیاواز لە جامی جیهانییەکانی دیکە ئامادەی زۆرێک لە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە مێژووییەبن.

 

Back to top button