ئاسیا
ریزبەندی گۆڵکارانی خولی سعوودی دوای هاتریکەکەی رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٨ گۆڵ دوای تەنها چوار یاری لەگەڵ نەسڕ و هەڕەشە لە خەڵاتی گۆڵکاری خولەکە دەکات.
١٨ هەفتە بەسەر ئەم وەرزەی خولی سعوودی تێپەڕیووە و لە ئێستادا گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە ئەندرسن تالیسکای هاوتیمی رۆناڵدۆیە. تالیسکا خاوەنی ١٣ گۆڵە، بەڵام رۆناڵدۆ پاش تەنها چوار یاری لە ئێستادا چوارەمی گۆڵکارانی خولەکە دێت بە ١٢ هەفتە بەر لە کۆتایی ئەم وەرزە.
ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە:
- ئەندریە تالیسکا- نەسڕ – ١٤ گۆڵ
- کارلۆس ئەلبێرتۆ سیلڤا- شەباب – ١٢ گۆڵ
- عەبدولرەزاق حەمیدەڵا- ئیتیحاد- ١١ گۆڵ
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ- نەسڕ – ٨ گۆڵ
- فیراس بریکان- فەتح – ٨ گۆڵ
- ئیگهالۆ – هیلال – ٨ گۆڵ