ئینگلتەرا
جۆن هێنری: ئێمە لیڤەرپوول نافرۆشین

یاریگا
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد خاوەنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پەشیمان بووەتەوە لە بڕیارەكەی دوای چەند مانگێك لەوەی كە خواستی خۆی بۆ فرۆشتنی یانەكەی دەربڕی.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیل خاوەنی لیڤەرپوول جۆن هێنری پەشیمان بووەتەوە و نایەوێت یانەكە بفرۆشێت.
جۆن هێنری گوتی: دەزانم قسەی زۆر لەسەر فرۆشتنی لیڤەرپوول کراوە بەڵام من پابەندم بە راستییەکانەوە، ئێمە تازە پرۆسەیەکی بەردەواممان بە فەرمی کردووە.
بەردەوام بوو گووتی: ئایا ئێمە بۆ هەمیشە لە ئینگلتەرا دەمێنینەوە؟ نەخێر..، لیڤەرپوول دەفرۆشین؟ نەخێر..، ئایا لەگەڵ وەبەرهێنەران قسە دەكەین لەسەر لیڤەرپوول؟ بەڵێ..، لەوێ شتێک روودەدات؟ پێم وایە بەڵێ بەڵام فرۆشتنی تەواوی نابێت.